Lana Amir56 reviews5 followersFollowFollowAugust 3, 2025شاعیر و شەهیدی دەستی وڵاتێک کە بیرمەندی تیایدا گەورەترین تاوانە! ئەم جۆرە کەسایەتییانەی کە تا ئێستا هەوڵدەدرێت لە مێژوودا ونبکرێن پێویستە چیرۆک و نووسینەکانیان هەمیشە بە زیندووی بهێڵینەوە.هەر کاتێک چیرۆکی ژیانی نووسەر و بیرمەند و شاعیرێکی کورد دەخوێنمەوە زیاتر تێدەگەم لە هۆکاری ئەوەی وڵاتمان پڕبووە لە نەفامی ناسراو و بیرمەندی خنکاو!ماوەیەکی زۆرە بە دوای نووسەری کورددا دەگەڕێم کە شایەنی ناسراوییەکەی بێت و نووسیەنەکانی بەڕاستی جیاواز و خوڵقی ناخی خۆی بن، لەم ماوەیەدا فێربووم کە سەرجەم نووسەر و شاعیرە مەزنەکان کارەکانییان شاردراوەن و تەنها کۆیلەکان یاخود بیرکردنەوە سادەکان لەم وڵاتە ڕێپێدراون!
Amir17 reviews1 followerFollowFollowMarch 12, 2021هۆ پەپولەی سەر بەردەکانی باوەنور ئاخر گوڵم هۆ حەبیبەکەی شارەزورئەم دڵە باڵندەیەکە، شەوانە دێپەڕو باڵی لە دەرگاکەتان هەڵئەسوێکەواتە چۆن دەمەو ئێوارانێ کە دێینەزانانە پێی پیا ئەنێیئالێرەدا ئەبم بە خۆڵی سەر ڕێگا ئەبم بە بەرد، ئەبم بە ئاو، بە ڕەشەباگەر بزانم تۆ کە هەر خوێنم ئەڕێژیفڕێم نادەی لە پرچەکانتا ئەم نێژیچۆن وانە بم، باوانەکەم کە دڵنیام وەک توولەڕێی قەد پاڵێکی گۆیژە تەنیامئەوا ئێستاش لەم ڕێیەدا کە وەستاومواتێنەگەی پەیکەرێکی بێ هەناومحەزم ئەکرد بەر لە وەی کە بڕۆمەوەنازدارەکەم لە پێکێکدا بتخۆمەوەبەڵام چی بکەم دەروونی تۆ سەیرترەدەرونی تۆ لە ژورەکەم تەزیوترەدەروونی تۆ دەریایەکی هێند واڵایەبێگومانم گۆڕی سەدان "ئەراگۆن"ی لە بندایەبەکر عەلی