What do you think?


سەر سنوور
سەر سنوور گێڕانەوەی حیکایەتەکانی دەسەڵاتە،گێڕانەوەی تێڕوانینەکانی دەسەڵاتە بۆ تاک، گێڕانەوەی بە بووکەڵە سەیرکردنی مرۆڤەکانی ئەم نیشتمانەیە. سەر سنوور باس لە گرنگی دەسەڵاتێکی گرگن و کورتەبنە دەکات. سەر سنوور گێڕانەوەی شکانی شکۆیە،گێڕانەوەی یاریکردنە بە شکۆ، شکۆی گەلێک کە بەدەست دۆست و دوژمنەوە شکاوە، هاڕدراوە و ورد کراوە. سەر سنوور هەوڵێکە بۆ ڕوونکردنەوەو بەرچاوڕوونی تاکی ئێمە
254 pages, Unknown Binding
Published January 1, 2019
Ratings & Reviews
Friends & Following
Create a free account to discover what your friends think of this book!
Community Reviews
Displaying 1 - 1 of 1 review
April 20, 2021
وانەر کوڕی بنەماڵەیەکی خانەدار و خواپێیاو ، لەگەڵ هەڵگیرسانی شۆڕش و سەربەرەوخواربوونی ژیان و خەیاڵی خەڵک ، وەک زۆربەی مرۆڤەکانی دی خۆی لە ناو ژوورە تاریک و نەبینراوەکانی حیزب دەدۆزێتەوە کە شوێنی لە ناوبردنی خەیاڵ و یادەوەرییەکانی ئەوانەن کە خاوەنی ئەزموونانێکن کە لەگەڵ کەیفی سەرۆک و دارودەستەکەی نایەتەوە. وانەر بە نووسینەوەی یادەوەرییەکانی زیندانییەکی بە ناوی (میمان) دەکەوێتە داوی خۆشەویستی زیندانییەکەیی و هەوڵی دەربازبوون و شکاندنی ئەو سنوورە دەدات کە وەک حاجی لە چیرۆکەکە دڵێت:(خۆ لە خودا بەزیاد نەبێت ، ئەمانە وایان کردووە لە گوندەکەی خۆمانەوە گەر بچین بۆ گوندێکی تر دەبێت سنوورێک ببەزێنین).
بەڕای من ئەم کتێبە یەکێکە لە ڕۆمانە جوانەکانی نەبەز گۆران وە چاوەڕوانی ئەو ڕۆژەم بکرێتە فیلم و لەو بڕوایەم شتێکی ناوەزەی لێدەردەچێت.
بەڕای من ئەم کتێبە یەکێکە لە ڕۆمانە جوانەکانی نەبەز گۆران وە چاوەڕوانی ئەو ڕۆژەم بکرێتە فیلم و لەو بڕوایەم شتێکی ناوەزەی لێدەردەچێت.
Displaying 1 - 1 of 1 review


