chra4 reviewsFollowFollowDecember 21, 2023بەڕای من سادق هیدایەت لە بواری نووسین سەبارەت بە نائومێدی و خەمۆکی و بێهوودەیی یەکێکە لە باشترین نووسەرەکان هەر لە کوندەپەپووی کوێرەوە بیگرە تاوەکو هەموو بەرهەمەکانی تری، زیندە بە گۆڕیش بە هەمان شێوەی کتێبەکانی تری، کولتوور و دەردەسەرییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی پێوە دیارە بە ڕادەی کەم تا زۆر، زیندەبەگۆڕ کۆمەڵە کورتە چیرۆکێکن کە هەر یەکەیان باس لە بابەتێک و گرفتێکی کۆمەڵایەتی و مۆڕاڵی جیاواز دەکەن،یەکەم کورتە چیرۆک (زیندەبەگۆڕ) باس لەو کاتە دەکات کە مەرگیش پشت لە مرۆڤ دەکات و نایەوێت، باسی پیاوێک دەکات کە تا ڕادەیەکی زۆر خەمگین و بێ هیوا و نامۆیە، بە ڕادەیەک کە مەرگی لە ژیان پێ ئاسوودە ترە و بەغیلی بەوانە دەبا کە وان لەناو گۆڕ، زۆرن ئەوانەی بە هەمان شێوەی ئەم کارەکتەرە بەغیلی بە مردووەکان دەبەن و پێیان وایە ئاسوودەیی ڕاستەقینە بۆ مرۆڤ مەرگە نەوەک ژیان، بەڵام کەمن ئەوانەی کە بۆیان دەردەکەوێت ئەوان لە ئەزەلەوە زیندە بە گۆڕن.کورتە چیرۆکەکانی تریش داڕشتنی ئەدەبی جوانیان هەیە و سادق هیدایەت زۆر بە جوانی توانیویەتی کێشەکانی کۆمەڵگا و کەلتوری ڕۆژهەڵات بە شێوەیەکی ئەدەبی بخاتە ڕوو، نووسەر پێویستە لە ڕێگەی قەڵەمەکەیەوە هەوڵی دەرخستنی جوانی و ناشرینییەکانی کۆمەڵگاکەی بدات و بە شێوەیەکی ئەدەبی لە شێوەی ڕۆمان یان شانۆنامە یان چیرۆک پیشانیان بدات، بە ڕای من سادق هیدایەت لە کۆی گشتی بەرهەمەکانیدا ئەم ئەرکەی بە شێوەیەکی جوان بەجێهێناوە.