Rojita Rojîta132 reviews38 followersFollowFollowSeptember 8, 2025بیرەوەرییەکانی ئاپێ مووسا و چەندین زانیاری کورت سەبارەت بە کەسایەتییەکان و مێژووی هاوچەرخ لە کوردستانی باکوور و تورکیا
Foad Ansari281 reviews45 followersFollowFollowFebruary 2, 2026دادوەر: پیشەت چیە؟ مووسا عەنتەر: کوردایەتیلەبەر ئەوەی حەزم لە ژیاننامەیە زوربەی ژیاننامە گرنگەکانی مێژووی هاوچەرخم خوێندوە، ئەگەر بە ژمارە بیڵێم لەوانەیە 50 کتێبیش زۆرتر بن. بەڵام هەندێکیان بۆ هەتاهەتایە چووەتە ناو مێشکمەوە تا لە ژیان ماوم ئەو کتێبە یان ئەو کەسایەتیە لە بیر ناکەم. مووسا عەنتەر ڕۆژنامەنووس و نووسەر و ڕۆشنبیری کورد ژیانی خۆی لە ساڵی 1920 تا 1990 باس دەکات کە دەکرێ بڵین هەموو ژیانی لە پێناو خەبات بۆ مافی کورد لە وڵاتی فاشیستی تورکیا بووە، هەروەها زۆر هەوڵی داوە بۆ پاراستن و گەشە پێدان بە زمان و کەلتوری کوردی لەو وڵاتە لەسەردەمی ئاتاتورکی گۆڕبەگۆڕ کە تاریکترین و خراپترین سەردەم بووە لە دژی کورد و زمان و شۆناسی کورد لە ژێر مەترسی پاکتاو کردن و بزر بوون. مووسا عەنتەر وەکوو ئەستێرە یکی درەوشاوە لە کوردستان خۆی دەرئەخات و دەبێتە هێماێک بۆ لانیکەم 20 ملیۆن کوردی باکور. لەم کتێبە مووسا عەنتەر زۆرتر باسی لایەنی سیاسی و چالاکی کەلتوری خۆی دەکات و ناڕواتە ناو ژیانی تاکەکەسی خۆی. باسی زیندان،ئەشکەنجە،دادگای کردن و خەباتی بێ وچانی خۆی دەکات. لەگەڵ ڕێزم دەبێ بڵێم: هەر کوردێکی نیشتمانپەروەر ئەم کتێبە نەخوێنێت ژیانی بەربادە.
Anas Othman17 reviewsFollowFollowMay 5, 2025هەتا نیوەی ئەم کتێبەش ڕۆیشتم، هەر دەمگوت مامە موسا جێی خوای بە نەتەوە پڕ نەکردۆتەوە و نەتەوەپەرست نیە، بەڵام لەدوای ئەمەوە بۆم دەرکەوت کە نەتەوەپەرستیی کوێری کردووە، کە ئەمە پێچەوانەی ئەم قسانەیە کە لە سەرەتاوە خوێنەر تێدەگەیەنێتقسەم لەسەری پێیە بەڵام حەز ناکەم بێ ئینسافی بەرامبەر مامە مووسا بکەم و یانیش بە خائین لە قەڵەم بدرێم، هەرچەندە ئێستاش مامە مووسام هەر خۆش دەوێت بەڵام ئیتر گومانم لە ڕاستگۆییەکەی هەیە، چونکە پشت بەستن بە قسە و نوسراوی نەتەوەپەرستان هەرگیز بیرۆکەیەکی عاقڵانە نەبووە