Jump to ratings and reviews
Rate this book

کێڵەگەی بەتاڵ

Rate this book
براوەی خەڵاتی نووسیار بۆ کتێبی یەکەم ٢٠٢١ – بواری شیعر: سروشت نەوزاد بۆ کۆمەڵە شیعری (کێڵگەی بەتاڵ)

له‌باره‌ی بردنەوەی ئەم خەڵاتە سروشت نەوزاد ده‌ڵێت:

کاتێک بە دیار پەخشی ڕاستەوخۆی ڕاگەیاندنی ناوی براوەکانەوە دانیشتبووم، ساتێک بوو تێکەڵ بووم لە نا ئارامی و پەرۆشی. وەک دەڵێن جێگەم بە خۆم نەدەگرت. ئیحساسی ئەوەی کە بینیم براوەم، بۆمن ئیحساسێکی مێژووییە، دانەبڕاوە لە یادەوەریم. لە هەمانکات هەست دەکەم ئەو جۆرە ئیحساسانە ناچنە نێو زمانەوە. پێش ئەوەی بەرهەمەکەی خۆم بنێرم، بێگومان دڵنیابووم لە گرنگی و ڕێژەی سەرکەوتنی پرۆژەکە. ئەوەی زیاتر من خۆشحاڵتر دەکات بەم پرۆژەیەو بەو خەڵاتەی کە پێم دراوە، بریتییە لە سەربەخۆیی و بێلایەنی خودی پرۆژەکە و جیاوازبوونی لە بەرامبەر کۆی ئەو پرۆژە ئەدەبیانەی کە تا ئێستا هەبوون و هەن. چ لە ڕووی دڵسۆزی و خەمخۆری لە ئیشکردن و جدی بوونیدا، چ لە ڕووی دەستنیشانکردنی ئەو کەسانەی کە دەیانکەنە دادوەر و لیژنەی هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکان. پرۆژەکە لە خولی ئەمساڵیدا، زیاتر هەنگاوی بەڕووی گۆڕانکاری و بەرەو پێشچوونیدا ناوە. باوەڕم وایە ئەم پرۆژەیە یەکێکە لە هەرە گرنگترین پرۆژە ئەدەبییەکانی ئێمە.

هەروەها لە بارەی کۆمەڵە شیعری کێڵگەی بەتاڵ وتی:

لەم کۆمەڵە شیعرەمدا، زمان لە یەک ئاستدا خۆی دەر ناخات، هەروەها زمان تەنیا لە حاڵەتی زمان ئامڕازیدا بەکار نەبراوە بۆ گەیاندنی بیرۆکە و ماناکان، بەڵکو لە ئاستی جیهانبینینیشدا، تێڕوانینەکانم دەرهاویشتەی ناوەوەی خۆمن، سەر بە خۆم و سەر بە ژیان و ڕۆژگاری ئێستامن. زمان لە خزمەتی خودی زماندایە و پانتاییەکە بۆ دەرکەوتنی جیاوازییەکان و بەرهەمهێنانی واتای نوێ و دۆزینەوەی نوێ و بەخشینی مانای نوێ بە شتەکان.

بە گشتی تا جێگایەک توانیبێتم، بەو شێوەیە کارم لە نێو شیعرەکاندا کردووە بتوانن ڕوانینێکی قوڵتر و ئاستێکی دیکەی فیکری و ئیستاتیکی بن. هەوڵم داوە لە پشتی فۆڕمەکانەوە، میتۆدێکی تازە بۆ جیهان و پەیوەندییەکی نوێی نێوان مرۆڤ و شتەکان، نێوان مرۆڤ و زمان ئامادەییان هەبێت.

Paperback

Published October 15, 2021

1 person is currently reading
1 person want to read

About the author

Ratings & Reviews

What do you think?
Rate this book

Friends & Following

Create a free account to discover what your friends think of this book!

Community Reviews

5 stars
0 (0%)
4 stars
0 (0%)
3 stars
0 (0%)
2 stars
0 (0%)
1 star
0 (0%)
Displaying 1 of 1 review
Profile Image for Nûsyar Books.
30 reviews7 followers
Read
September 30, 2021
براوەی خەڵاتی نووسیار بۆ کتێبی یەکەم ٢٠٢١
شیعر
Displaying 1 of 1 review

Can't find what you're looking for?

Get help and learn more about the design.