Negah Nun16 reviews5 followersFollowFollowMarch 10, 2023مێژوو و پێگەی کتێب :ئەم کتێبە لە مێژووی ئەدەبی کوردیدا پێگەیەکی تەواو گەورەی ھەیە ، وەکو یەکەمین ڕۆمانی مێژووی ئەدەبی کوردی ھەژمار دەکرێت ، ناو و ناوبانگی لە پانتایی مێژوودا پەیدا دەبێت و دەبێتە ئەستێرەیەکی پڕ شەوق لە ئاسمانی کەلەپوور و مێژووی ئەدەبی کوردیدا.ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە ئەوەیە کە ئەم ڕۆمانە لە ڕیزی باشترین رۆمانەکانی ئەدەبیاتی ناسراو بە “رئالیزمی سۆسیالیستی” یە و لە ڕووسیادا هاوشێوەی “دایک”ی ماکسیم گورکی ناوبانگی دەرکردوە. خودی “ماکسیم گورکی” سەردانێکی ئەرمەنستان ئەکا و پاش وەرگرتنی رۆمانەکە بە ئیمزای نووسەر دەست بە تەعریف و تەمجیدی رۆمانەکە ئەکا و وەک شاکارێکی ئەدەبیاتی سۆسیالیستی ناودێری ئەکا و دەڵێت :گەلی کورد بە زمانی نووسەری خۆی ، واتە عەرەبی شەمۆ دێتەدوو.کتێبەکە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٣٥ بە زمانی کوردی کرمانجی لاتین نووسراوە و چاپ کراوە ، دوای بڵاو کردنەوەی وەرگێڕاوە بۆ چەند زمانێک وەک ئینگلیسی، فەرەنسی، ڕووسی، ئاڵمانی، عەرەبی، تورکی و …هتد و چەندین خەڵاتی ئەدەبی ڕووسیەی وەرگرتووە..بابەتی ناو ڕۆمانەکە پێک دێت لە سیاسی و مێژوویی و فۆلکلۆری کوردی..کورتەیەک لەسەر ڕۆمانەکە :شوانی کورد ، چیرۆکی کوردانی ئەلەگەز و شوانی کرمانجان ە ، وە شوانی کورد کارەکتەری نووسەر " عەرەبی شەمۆ " خۆیەتی .باس لە خێزانێکی ھەژاری کوردی سۆڤیەت دەکات کە چۆن لەژێر دەسەڵاتی ئاغا و شێخ و بەگەکاندا ، خەڵکی گوندەکان چەند مەزڵوم و ھەژارن بە جۆرێک خێزانی وا ھەیە کە پارچە نانێکی ڕەقیش لە ماڵەکەیاندا نییە ، شوانی کورد چیرۆکی منداڵێکی بچووکە کە شوانی بۆ یەکێک لە بەگەکان دەکات و لە تەمەنێکی زور بچووکدا لەبەر نەبوونی ناچار دەبێت نەچێتە بەر خوێندن بەڵکو تەنھا شوانی بکات ، ھەر جارێک و لای بەگێک دەبێت و شوانیان بۆ دەکات ، بەگەکانیش زۆر دڵڕەقانە و بێ بەزایەنە مامەڵە دەکەن لەگەڵ منداڵە شوانەکە و تەواوی خەڵکە ھەژارەکەی گوندەکان.ئەم منداڵە شوانە بەھۆی مامۆستایەکی ئافرەتەوە دەبێتە پاسەوانی قوتابخانەیەک و بە دزی ماڵەوە مامۆستاکەی فێری خوێندنەوە و نووسینی دەکات.چەندین ساڵ تێدەپەڕێت ئەم منداڵە گەورە دەبێت و ئەو ناوچەیە جێ دەھێڵێت و دەچێتە ناو حیزب و سیاسەتەوە و واز لە کاری شوانی دەھێنێت و دەیەوێت کوردە ھەژارەکان لەژێر دەستی بەگ و شێخ و ئاغاکان دەرکات و ببنە خاوەن کار و زەوی و پارەی خۆیان ، دوای چەندین ساڵ بە سەختی و چەندین ھەفتە ڕێ کردن و برسێتی و گرتن و ئەشکەنجەدانی ، لە کۆتاییدا ئەو شۆڕشەی سەردەگرێت و ڕۆڵی ئاغا و بەگەکان لەسەر کوردەکان کەم دەکاتەوە و کوردەکان ئازاد دەبن ، چیتر ئەو ھەورە ڕەش و تاریکەی بەسەر خێزانە ھەژارە کوردەکاندا بوو وەلا کەوت و خۆری ئازادی ھەموو خێزانە کوردەکانی گەرم کردەوە ، دووبارە زەردەخەنە و شادی گەڕایەوە بۆ کوردەکان.
زەندی 5 reviewsFollowFollowSeptember 23, 2026ناساندنی ڕۆمانی «شڤانێ کورد»؛ دەنگی منداڵییەکی کورد و بیرەوەریی جیهانێکی لەبیرکراو!لە مێژووی ئەدەبیاتی کوردیدا، زۆربەی بەرهەمە ئەدەبیەکان جیا لە گێڕانەوەی چیرۆک ئەبنە پەنجەرەیەک بۆ ناسینی ژیان، کۆمەڵگا و مێژووی نەتەوەیەک. هەر بۆیە ئەکرێت بێژم «شڤانێ کورد»ی ئەرەب شەمۆ یش یەکێکە لەو بەرهەمانەی کە، جیاواز لەوەی وەک یەکەمین ڕۆمان ـ ژیاننامەی زمانی کوردیی دائەنرێت، خوێنەر ئەباتە ناو جیهانی کوردەکانی سەرەتای سەدەی بیستەم و وێنەیەکی ڕاستەقینە لە ژیانیان لە هزری و مێشکی خوێنەردا ئەنەخشێنێت.ئەرەب شەمۆ، کە لە خێزانێکی کوردیی کۆچەر و هەژار لە ناوچەی ئێریڤان لەدایک بووگە، لە ڕێگەی ئەم پەرتووکەوە ژیاننامەی خۆی ئەنووسێتەوە. بەڵام ئەو «خۆ»یە تەنیا خۆی تاکێکی سادە نییە؛ بەڵکوو بووگە نوێنەری چینێکی مافخوراو، منداڵانی بێدەسەڵات، شڤانانی بێ زەوی، بنەماڵە کۆچەرەکان و ئەو کوردانەی کە ناویان لەنێو لاپەڕەکانی مێژوودا نادیارە. بۆیە «شڤانێ کورد» تەنیا بیرەوەریی تاکێک نییە، بەڵکوو یادەوەرییەکی کۆمەڵایەتی و نەتەوەییە کە لە وێنەی ژیانی کەسێکدا نووسراوەتەوە.نووسەر بە زمانێکی سادە، ڕەوان و نزیک لە زمانی خەڵکی ئاسایی، ژیانی ڕۆژانەی خێزانێکی کورد ئەگێڕێتەوە؛ ژیانێک کە تێیدا منداڵان زوو ئەبنە هاوکاری دایک و باوک، بەشداری لە دابینکردنی بژێوی ڕۆژانە ئەکەن و لەگەڵ سەرما، برسێتی و نەداری ڕووبەڕوو ئەبنەوە. خوێنەر لەگەڵ کاراکتەری منداڵی نێو ڕۆمانەکە، هەنگاو بە هەنگاو گەشە ئەکات و فێری ئەو ژیانە ئەبێت کە تێیدا سروشت، ئاژەڵ و مرۆڤ بە شێوەیەکی قووڵ بە یەکەوە گرێدراون.یەکێک لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئەم کتێبە، وێناکردنی ورد و ڕاستەقینەی ژیانی خەڵکانی کورد لە سەردەمی کۆچەریدایە. نووسەر، لە ڕێگەی ئەم گێڕانەوەیەوە، نەتەنیا سەدان وشە، دەستەواژە، نەریت و شێوازی ژیان کە ئەمڕۆ لە زۆر شوێنی کوردستان لەبیر کراون یان بەرەو لەبیرچوون ئەچن، پاراستووە، بەڵکوو یادەوەریی ڕابردوویەکی کوردیی بۆ خوێنەری ئەمڕۆ بە زیندوویی ڕاگرتووە.لە هەمان کاتدا، پێویستە لەبەرچاو بگیرێت کە ئەم کتێبە لە ژێر کاریگەریی سەردەم و بیروباوەڕی تایبەتیی نووسەردا نووسراوە. ئەرەب شەمۆ وەک کوردێکی سۆڤیەتی، بە ئایدیای شۆڕشی ١٩١٧ و بیرکردنەوەی چینایەتی پەروەردە بووە. هەر بۆیە لە کتێبەکەدا وێنەیەکی ڕەخنەگرانە لە دەوڵەمەندان، ئاغاکان، شێخان و خاوەن دەسەڵات ئەبینرێت. ئەم ڕەخنەیەش لە زۆر شوێندا بە واقیعیەتی ژیانی هەژارانەوە گرێدراوە، مانای کەمکردنەوەی بایەخی پەرتووکەکە نییە؛ بە پێچەوانەوە، نیشان ئەدات کە خوێنەری ئەمڕۆ پێویستە ئەم بەرهەمە بە لەبەرچاوگرتنی سەردەم و، هەلومەرجی کە نووسەر تێدا ژیاوە، بخوێنێتەوە.لە ڕووی زمانەوە، «شڤانێ کورد» گەنجینەیەکی بە نرخە. ئەرەب شەمۆ وشە، دەربڕین، ناوی ڕووەک، ئاژەڵ و ئامرازەکانی ژیانی شڤانی ئەچنێتەوە؛ ئەو وشانەی کە نەتەنیا بۆ جوانکردنی دەقکە، بەڵکوو بەشێکن لە ناسنامە، فەرهەنگ و ئەزموونی ژیانی کورد. بۆیە ئەم کتێبە، جگە لە بایەخی ئەدەبی، بۆ توێژەر و خوێنەری کوردیش سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ ناسینی زمانی کوردی و فەرهەنگی شڤانی.گرنگییەکی تری «شڤانێ کورد» لەوەدایە کە دەنگ دراوە بە ئەوانەی کە زۆرجار بێدەنگ کراون. بە گشتی، لە ئەدەبیاتی کلاسیک دا، بەردەوام پاڵەوانان، شاکان و سەرکردەکان کە ئەبنە کاراکتەری سەرەکیی چیرۆکەکان؛ بەڵام لێرەدا پاڵەوانەکە شڤانێکی هەژارە، منداڵێکە کە بۆ مانەوە و بۆ پاراستنی ژیانی خۆی خەبات ئەکات. ئەمەش گۆڕینی ناوەندی چیرۆکە کە ئەتوانێت بەرهەمەکە وەک دەقێکی مرۆیی، کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی پیشان بدات.بۆ خوێنەری کورد، «شڤانێ کورد» جیاواز لە خوێندنەوەی یەکەم ڕۆمان ـ ژیاننامەی کوردیی، ئاوێنەیەکە کە تێیدا ئەتوانن ژیانی داپیران و باپیران، هەژاریی مێژوویی، فەرهەنگی شڤانی، زمانی کوردیی و ڕەگ و ڕیشەی بەشێک لە ئەزموونی کورد ببینین. هەروەها ئەتوانن لە ڕێگەی ئەم بەرهەمەوە تێبگەن کە ئەدەبیات چۆن ئەتوانێت ژیانی سادەترین مرۆڤەکان بکاتە بابەتی مێژوو، بیرەوەری و ناسنامە.لە کۆتاییدا، «شڤانێ کورد» بەرهەمێکە کە پێویستە جارێکی تر بۆ خوێنەری کورد بناسرێتەوە. چونکە ئەم کتێبە، لە ڕێگەی گێڕانەوەی ژیانی شڤانێک، باس لە گەلێک ئەکات کە لە نێوان هەژاری و هیوا، کۆچ و مانەوە، زمان و بێدەنگی، خەباتی خۆی بۆ ژیان بەردەوام کردووە. شەمۆ بە قەڵەمێکی سادە، بەڵام پڕ لە ئەزموون، جیهانێکی کوردیی بۆ ئێمە پاراستووە؛ جیهانێک کە خوێندنەوەی، تەنیا خوێندنەوەی ڕابردوو نییە، بەڵکوو تێگەیشتنە لە بەشێک لە خۆمان.
Amir Abdolahpur9 reviewsFollowFollowSeptember 23, 2026شوانی کورد لە دوو بەشی سەرەکیی شوانی کرمانجان و چیرۆکی کوردانی ئەلەگەز پێک هاتووە کە لە هەر بەشدا، نووسەر خۆی قارەمان و کاراکتەری سەرەکیی تێکستەکەیە، بەڵام بە دوو ناوی جیاوازە. بەشی یەکەم وەک بەشی سەرەکیی ڕۆمانەکە دائەنرێت و بەشی دووهەمیش وەک درێژەی بەشی ئەوەڵ تواشا ئەکرێت. جیا لەم دوو بەشە کە ناوەرۆکی ڕۆمانەکە پێک ئەهێنن، لەم کارەدا لەلایەن وەرگێڕەوە پێشەکییەکی بۆ دانراوە کە لەودا، وێڕای ئاوڕدانەوەیەکی خێرا لەبان مێژووی پەخشانی هونەریی کوردی و دەرکەوتنی یەکەمین کورتەچیرۆک، چیرۆک و ڕۆمان لەناو کوردستاندا و هەروەها ئاماژەیەک بە ژیان و بەرهەکانی عەرەبێ شەمۆ، لە پێنج ڕەهەندی مێژوو، چین، نیشتمان، پرسی ژنان، دواکەوتووییەوە ئەم کارە شی کراوەتەوە. هەروەها، باس لە ڕێکەوتی نووسینی ئەم کارە و جۆری گوتار و وێژمانی کارەکەیش کراوە. لە کۆتاییی کتێوەکەشدا، فەرهەنگۆکێکی دەوڵەمەن دانراوە بۆ ئەوەی وا خوێنەر باشتر بتوانێ پێوەندیی لەتەک داڕشتنەوەکەدا درووس بکات. ماکسیم گورکی: «گەلی کورد بە زمانی نووسەری خۆی، واتە عەرەبێ شەمۆ دێتەدوو».بەشێک لە کتێبەکە: “لەسەر پێودانی ساڵان، لە گوندەکەمان چ شتێک نەگۆڕابوو. والی کە لای وابوو لە ئاسمانەوە بەربووەتەوە، ئێستاکەش دەستی بارتەقای قەیسەری تزاری دەڕۆیی و هەنووکەش چەرخی دەسەڵاتی لە گەڕ نەکەوتبوو. هەروابێتەوە، دەسکیس و دایکەدزەی ژاندرمان، ساڵ دوازدەی مانگێ خەریکی تێسرەواندنی کوردان، مووشە و مڵومۆ و چەمۆڵانی ماڵ و سووتمانی سامانیان بوون. لە بەرامبەردا، کەس هەترەش و نەترەی دەستکردنەوە و بەگژداچوونەوەی پێ نەمابوو. پاکی یەکسەر خۆیان ڕادەستی ئەو ملهوڕانە کردبوو؛ ئەوان وەک لە گوێی گادا نووستبن وابوو و ئاگایان لەوە نەبوو کە ئەوە شۆڕشێک لە ڕووسیا ڕووی داوە و دەسەڵاتی تزارەکان نسکۆی بە سەردا هاتووە.
Foad Ansari286 reviews48 followersFollowFollowMay 31, 2024پاش قەڵای دمدم دووهەمین کتێب بوو کە لە عەرب شەمۆ خوێندم. شەمۆ لەم کتێبەدا باسی ژیانی خۆی دەکات و لە ڕاستیدا ئەم کتێبە ژیاننامەێکی کورتە لە ژیانی ئەم نووسەرە لە سەرەتای منداڵی تا ئەو کاتە کە دەبێتە نوێنەری یەکیەتی سۆڤیەت لە ئەرمنیا. گرنگی ئەم کتێبە لەوێدایە کە لەوکاتە هیچ کوردێک سەبارەت بە دۆخی کورد لەوناوچە کتێبی نەنووسیوە و کوردانی دیکە لە دۆخی ئەوناچە کە دواتر پێدەگوترێ کوردستانی سوور ئاگادار نین. هەروا کە لە کتێبی کوردستانی سوور نووسینی هارون یڵماز دیارە ئاستی خوێندەواری کوردانی ئەرمنیا پێش شۆڕشی سوور 5 لە سەد بووە و کەسێکی بلیمەت وەکوو شەمۆ بە زانینی زمانی ڕووسی، ئەرمنی و تورکی و کوردی دەوری باشی بینیوە لە خەباتی سیاسی و ڕۆشنبیری لەو ناوچەیە. تەنانەت دوای سەقامگیر بوونی یەکیەتی سۆڤیەت وەکوو نوێنەری حکوومەت هەوڵ ئەدات زمانی کوردی لەو ناوچەیە زیندوو بکات و قوتابخانە و کتێبی کوردی بڵاو بکاتەوە. ئەم کتێبە لە ڕووی فورم و تەکنیک لە کتێبی قەڵای دمدمیش باشتر بوو و پێشنیاری دەکەم کە بیخوێنن.
Harman Hameed33 reviewsFollowFollowOctober 29, 2023خوێندنەوەی ئەو کتێبە دەوڵەمەندتری کردم بەرامبەر کلتوری کوردی، چ بە تیشک خستنە سەر جوانییەکانی کلتوری کوردی و بە ئاشنا بوون بە جەژنانێکی وەک بارۆدان و سەری پەز و بەزم و ئاهەنگی دی کوردەواری، چ بە پیشاندانی خۆشی و ئاڵنگارییەکانی سەفەری گەرمییان و کوێستان، چ بە باسی چێژی ژیانی کۆچەری کوردان بەراورد بە ژیانی جوتیار و گوندنشیەکانلە هەمان کاتیش دەرخستنی نادادی و ستەمی ئاغا و شێخان، لەوانەیە زۆری ئەو بابەتە ئاشکرا بێ بەس بە دەق کردنی گرنگە چ بۆ مێژوو و چ بۆ منیش پاشی سەدەیەک تا ڕەگوڕیشەم بناسمەوە دڵخۆشم کە ئێستا کوردستانێکمان هەیە لە باشوور بە کوردی تێیدا دەژین، دڵنیام کاک شامیلۆڤ بەرزی دەنرخاندلە دوای ئەو رۆمانە لە پلانم دایە قەڵای دمدم بخوێنمەوە، وەلەو کورتەی چیرۆکەکەم خوێندەوە هەر لە بڵاوکراوەکانی دەزگای مادیاربەڵام بە پێیی پێویست نەبوو و تێنووتیمی نەشکاندوەرگێڕانەکەی من لە لایەن فاروق ڕۆستەمی بوو زۆر بێ خەوش بوو و هەستم نەکرد دەقێکی وەرگێڕدراوە و پێشنیاری دەکەمبە-کوردی