Bayan7 reviewsFollowFollowJanuary 15, 2025چوار ساڵ زیاترەبێ لە خزمەتی در. ھێمندا بووم و بە ئامۆژگاریەكانی و تێبینیەكانی لەسەر كۆمەڵێك بابەت تیایدا گیر بووبووم ژیانمی بە ڕێڕەوێكی تازە و ئاسوودەتر ئاشنا كرد، ئەو كات چاوەڕێی دەستپێكردنی سالێ نوێی خوێندنم دەكرد تاكو بڕۆمە ناو ژیانی زانكۆوە، لە كۆلێژێك بخوێنم كە بۆ ماوەی ساڵێكی دوورو درێژی ناو گێژاوی پۆلی ١٢ ھەموو شتێكم لەسەری دانا، بۆ دڵنیابوونەوە لە داھاتویەكی باش ئێستای خۆم بۆی وێران كرد، ئەوكات بوو ئەم كتێبەیم دەستنیشان كرد بۆ خوێندنەوە بەڵام ئەوەتا دوای ئەو ھەموو كاتەو لە قۆناغی پێنجی زانكۆ بڕیارەكەم جێبەجێ كردو شانازیش بەوەوە ناكەم، بەڵام دوای ئەزموونی ئەو چەند ساڵەم لەم كۆلێژەدا ئەتوانم لە ئەودیوی خوێندنەوەوە بە ھەموو خانەكانی لەشم ھەست بە قسەكانی بكەم. ئەم كتێبەش پێشنیار ئەكەم بۆ خوێندكارانی كۆلێژی پزیشكی بە گشتی و خوێندكاری كۆلێژی پزیشكی لە زانكۆی گەرمیان بە تایبەتی، خۆ ئەگەر دانیشتووی كەلار، ڕزگاری یان كفری بیت ئەوا ڕێك بۆ تۆ نووسراوە