Negah Nun16 reviews5 followersFollowFollowMarch 5, 2023" کۆڵونێل " وەرگێڕانی بۆ زمانی کوردی لەلایەن " ئازاد بەرزنجی "پێموانییە بتوانم بە ئاسانی کۆمێنتی خۆم لەسەر ئەم کتێبە بدەم..تەنھا دەتوانم بڵێم ھەموو کەس ناتوانێت دەست بەرێت بۆی و بە تێگەشتنی ئاسان و تەواو دایبنێ..کتێبەکە مزیکەی ٣٠ ساڵ بەر لە ئێستا لەلایەن نووسەرەوە نووسراوە و لای خۆی پاراستوویەتی ، چەندین جار ھەوڵی چاپ کردنی ئەم کتێبەی داوە بە زمانی فارسی ، بەڵام ھەموو جارێک ڕەت کراوەتەوە لەبەر ئەوەی کتێبێکی سیاسی دژ بە دەسەڵاتی ئەوکاتەی ئێرانە ، بۆیە بە ناچاری دوای چەند ساڵێک لەمەوبەر نووسەر ناچاربوو کتێبەکەی بدات بە کەسێک بۆئەوەی وەرگێڕانی بۆ بکات بۆ زمانی ئەڵمانی ، واتە کتێبەکە بە زمانی فارسی بوونی نییە و یەکسەر بە زمانی ئەڵمانی چاپ کراوە و وەرگێڕاوە بۆ چەند زمانێک کراوە.ھۆکاری ئەوەی ڕێگەی پێنەدراوە لە ئێران بڵاو بکرێتەوە ئەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە باس لە مێژووی ھاوچەرخی ئێران لە سەردەمی ڕەزا شا و کۆماری ئیسلامی و ساڵانی دواتر دەکات.سەرسامی ئەو بوێریەی نووسەرم کە توانیویەتی ھەموو شتێکی سیاسی ئەو کاتەی وڵاتی ئێران بە کۆد و ڕەمزی ئاڵۆز باس بکات.کتێبێکە لە یەک کاتدا باس لە ئێستا و ڕابردووی دوور و ڕابردوھی نزیک دەکات.کتێبێکی تەواو ئاڵۆز و ماندووکەرە واتە بۆ چێژ ناخوێنرێتەوە.بەسەرھاتی پیاوێکە بە ناوی کۆڵۆنێڵ کە ھەموو منداڵەکانی بەھۆی سۆڕشەوە لەدەست دەدات.کەش و ھەوای ناو ڕۆمانەکە زۆر تاریکە ، بەردەوام درەنگانی شەوە و بارانی زۆر دەبارێت ، زۆربەی ڕووداوەکان باس لە خوێن و گۆڕستان دەکات کە ترسێکی زۆر لای خوێنەر دروست دەکات..پێشنیار ناکەم بۆ کەسێک کە یەکەم کتێبی مەحمود دۆلەت ئابادی خوێندبێتەوە.