یاد خەلـیل > یاد's Quotes

Showing 1-1 of 1
sort by

  • #1
    هەژار موکریانی
    “نە ڕەزیل و چرووک بە، نە دەست بڵاو. بابم دەیگوت: " دەوڵەمەندی خەسیس و فەقیری سەخی دەبێ هەردووکیان بۆ بابیان عاقڵ کرێن".
    ئەگەر هەتە، ببەخشە، بەڵام بە ئەندازە. پاشەڕۆژت لەبەر چاوبێ؛ دنیا بێ ئیحتوبارە. ئەگەر بتوانی شتێكت پەزمەندە هەبێ بۆ لێ قەومان و نەداربوون . ئەگەر نیتە و فەقیری، چاو لەوانە مەکە زۆریان هەیە و زۆر خەرج دەکەن.
    ئەو وردە نسحەتانەی من هەموو زیادین، کتێبی باش زۆر بخوێنەوە. بەتایبەتی لە بیرت نەچێ ئەدەبیات و نووسراوی ڕابردووان، لە هەموو بابەتێكەوە پڕن لە پەندی زۆر بە قیمەت؛ دەتوانی بەرنامەی ژیانی ئابڕوومەندانە لەوانە فێر بی و دەکاری بێنی.”
    هەژار موکریانی, چێشتی مجێور



Rss