Chiya > Chiya's Quotes

Showing 1-1 of 1
sort by

  • #1
    نالی
    “خەتات فەرموو کە خۆشە چین و ماچین
    کە ناچین، لێرە خۆشەچینی ماچین

    برۆت ھەر چین و پەرچەم چین لەسەر چین
    ئەمەندە چینە، قوربان، پێم بڵێ چین؟!

    شکافێکە کڵافەی نافی زوڵفت
    دەڕێژێ میسک و عەنبەر لێرە تا چین

    لەسەر بەرگی گوڵێکی باغی حوسنت
    ھەزار، گوڵچینی بێبەرگ و نەواچین!

    ئەتۆ میھری و مەھڕوویان ستارەن
    لە خزمەت شەوقی تۆدا شەوچرا چین؟!

    ھەموو زەڕڕاتی میھری ڕووتە با قین
    خودامان بۆ بەقایە لێرە لاچین!

    بڵێ نالی بە ئەربابی وەفا: بێن
    ھەموو موحتاجی خاک و بێڵ و پاچین”
    نالی



Rss