Sha Gul > Sha's Quotes

Showing 1-12 of 12
sort by

  • #1
    Bachtyar Ali
    “ڕەنگە پێتان سەیر بێت یەکێک هاوار لە دیوارەکان بکات بوەستێت؟ دیوارەکان گەورەترین ئافەتی سەر ئەم ئەستێرەیەن، پتر لە با دەجوڵێن و خێراتر لە شەپۆل دەڕۆن. ئاه ئەگەر دیوار نەبایە، شەرم نەدەبوو، شەرەف نەدەبوو، موڵک نەدەبوو، جەنگ نەدەبوو. لێمگەڕێن دەزانم ئەمە لۆژیکی پیاوێکی عاقڵ نییە، بەڵام ڕاستییەکی سادە و لەبیرکراوە، ئێمەی مرۆڤ بۆ ئەوەی تۆزێک باران لێماننەدات ئەو هەموو دەردەمان بۆخۆمان دروستکرد.”
    Bachtyar Ali
    tags: humor, war

  • #2
    Bachtyar Ali
    “ھیچ شتێک لە پەیوەندی نێوان ( رێز و خۆشەویستی ) ئالۆزتر نیە .
    رێز ھەندێک جار بنەمای خۆشەویستیە , ھەندێک جاریش دەیکوژێت .ھەندێک خۆشەویستی تەنھا لەگەل رێز دا دەژی , ھەندێک خۆشەویستیش تەواو لە دەرەوەی رێزدا دەژی و گەورە دەبی .
    ھەندێ رێزیش ھەیە زۆر لە خۆشەویستی گەورەترە , زۆرجار کە رێز دەفرێت گەورە دەبێت دەبێت بە خۆشەویستی بەلام کەمجار خۆشەویستی کەدەروخێت دەبێتە رێز .”
    Bachtyar Ali, کەشتی فریشتەکان

  • #3
    Bachtyar Ali
    “ھەژاری زۆر شتت پێشکەش دەکات کە ھیچ ئادەمیزادێکی دیکە نایبینێت مرۆڤ کە خاوەنی ھیچ شتێکی ئەم دونیایە نەبوو , دەرگای ھەندێ دونیای تری لێدەکرێتەوە جێگای تر و بوونەوەری تر دەبینێت کە کەسانی تر نایبینین”
    Bachtyar Ali, کەشتی فریشتەکان

  • #4
    Bachtyar Ali
    “مرۆڤ لای من ھەمیشە ئەو مەخلوقە بێ مانایە یە کە ھەموو ژیانی لە سەیرکردن وتێرامان لەوانی دیدا بەھەدەردەدات ھێندەی لەوانی دی دەروانێت سەیری خۆی ناکات , گەر سەیری خۆشی بکات بۆ ئەوە سەیردەکات تا ببینێت ئەوانی دی چۆن دەیبینین ))”
    Bachtyar Ali, کەشتی فریشتەکان

  • #5
    Bachtyar Ali
    “(( یەکێک لە کێشە ھەرە گەورەکانی پیاوانی ئەمنیەت ئەوەیە روو لە ھەر جێگایەک بکەن لە شوێنێکی سروشتی و پر ژیانەوە دەیگۆرن بۆ شانۆیەکی پر نمایش , ھیچ کەس وەک پیاوانی ئاسایش مرۆڤانی دی ناگۆرن بۆ ئەکتەر”
    Bachtyar Ali, کەشتی فریشتەکان

  • #6
    Bachtyar Ali
    “* (( تاکە سەرمایەک کە کۆیکردبۆوە ھەژاری بوو کە دوو شتی گەورەی پێبەخشیبوو ئازادی و نا ئومێدی ))”
    Bachtyar Ali, کەشتی فریشتەکان

  • #7
    Bachtyar Ali
    “مرۆڤ کە فریشتەکەی دەمرێت کوێرانە تەنھا ملی ئەو رێگایە دەگرێت کەپێدا ھاتووە و ھیچیتر .
    ئیتر ئەگەر ژنە یان پیاو یان کچە یان کور ھەموو رۆژێکی لێدەبێتە بە کۆتای دنیا .... بە قیامەت ... ئاخ لەدەست ئینسان ئەگەر بیزانیبا بەردەوام دەتوانێت لە سەرەتاوە دەستپێبکاتەوە ئەوەندە نە ئازاری خۆی دەدا نە ئازاری کەس”
    Bachtyar Ali, کەشتی فریشتەکان

  • #8
    Bachtyar Ali
    “(( تاکە یاری راستەقینە لە دونیا سیاسەتە چونکە بەس لە سیاسەتدا مرۆڤ دەتوانێت لە یەککاتدا لە دوو تیپی دوژمندا یاریبکات ))”
    Bachtyar Ali, کەشتی فریشتەکان

  • #9
    Bachtyar Ali
    “نزیکی دوو مرۆڤ لە یەکدا ھەرگیز ناگاتە ئەو ئاستەی مردنی ئەو ببێتە مردنی تۆ بەلام دەگاتە ئەو ئاستە مردنی ئەو ببێتە بەشێکی ھەمیشەی ژیانی تۆ . ))”
    Bachtyar Ali, کەشتی فریشتەکان

  • #10
    Bachtyar Ali
    “ئەوانەى زۆر هەست بە ئازارى مرۆڤ دەکەن و دوو کار لە دونیادا هەیە نابێت بیکەن .
    سیاسەت و پزیشکى .”
    Bachtyar Ali, کەشتی فریشتەکان

  • #11
    Charles Bukowski
    “I wanted the whole world or nothing.”
    Charles Bukowski, Post Office

  • #12
    Albert Camus
    “Don’t walk in front of me… I may not follow
    Don’t walk behind me… I may not lead
    Walk beside me… just be my friend”
    Albert Camus



Rss