مەحوی- Mehwî > Quotes > Quote > Maryam liked it

مەحوی- Mehwî
“سەر کە جۆشێکی نەبێ من زرکەتاڵم بۆ چییە
دڵ کە هۆشێکی نەبێ شیشەی بەتاڵم بۆ چییە

دەرد و داغێکی دەروونی گەر ببێ با ڕەنگ و ڕوو
سیس و موغبەڕ بێ کەماڵم بوو جەماڵم بۆ چییە

تەجرەبەی عاشق بە سووتانی دەکرد ئەو زاڵمە
سەیری کەن ئێستا دەڵێ مشتێ زوخاڵم بۆ چییە

پێی بەسەرما نا کە بوومە خاکی ڕێی گەردم شوکر
گەییە داوێنی دەڵاڵی بای شەماڵم بۆ چییە”
مەحوی- Mehwî

No comments have been added yet.