فەریدون عەبدول بەرزنجی > Quotes > Quote > Ahmed liked it

“ئێوارە
دەسا چیتر نەمامی حەز لە خاکی دڵما مەڕوێنە
ئێوارەیە و دە مەگەڕێ و شەقامەکە مەھەژێنە

ئەو لاوانەی لەسەر ڕێتە دڵیان مشتێ گۆشت و خوێنە
ئێوارەیە و دەمەگەرێ و شەقامەکە مەھەژێنە

ئێوارە دێ و خەڵکی ھەموو چاوەڕوانن، چاوەڕوانن
تا تێپەڕی و بە تاسەوە بۆت بڕوانن، بۆت بڕوانن

منیش وەکوو ئەو لاوانە چاوم تینوی سەرنجێکە
تامەزرۆیە و سەرنج ئەدا لە نیگای ئەو چاوە شینە

تێ ئەپەڕی و ھەنگاوەکان ونت ئەکەن
ئەی شۆخەکە ھەنگاوەکان بۆ کوێت دەبەن ؟

ون ئەبیت و ئەم لاوانە بە شوێنتا بێ سەر و شوێنە
ئێوارەیە و دەمەگەڕێ و شەقامەکە مەھەژێنە”
فەریدون عەبدول بەرزنجی

No comments have been added yet.