ئیبن قەییم لە کتێبی فوائددا وەک ئەوەی ئاگاداری تازەترین ئەنجامەکانی دەروونناسی مەعریفی بووبێت باس لەوە دەکات هەمووشتێک بە خورپەیەک دەست پێ دەکات، کە بریتییە دیالۆگێکی دەروونی و هێشتا نەبووەتە ئاستی بیرۆکە. جا دەڵێت خورپە خراپەکان ئەگەر قبووڵ بکرێن دەبنە حەزێکی بەهێز، ئەوجا لە ڕووی مەعریفییەوە بەهێز دەبن دەبنە پاڵنەری ڕەفتار. ئەگەر بە حەزێکی دی لاواز نەکرێن دەبنە ڕەفتارێکی چەسپیو و پاشانیش دەبنە خوو.
— Jun 13, 2022 05:31AM
Add a comment