Sherko Bekas > Quotes > Quote > سارینا liked it
“ورتەورتێ"
!ئێواره بوو
حه‌مه بچکۆل"ی بۆیاخچی"
!سه‌ری ماندووی داخستبوو
له سووچێکی گۆڕه‌پانه گه‌وره‌که‌دا
له‌ناوه‌ندی دڵی "شام"دا
له‌سه‌ر کورسیه نزمه‌که‌ی خۆی دانیشتبوو
په‌یتا.. په‌یتا
وه‌کو فڵچه‌ی نێوان ده‌ستی
.جه‌سته‌ی له‌ڕی ڕائه‌ژه‌نی
حه‌مه بچکۆل"ی ئاواره، له‌به‌ر خۆوه"
:به ورته ورت، ئه‌مه‌ی ئه‌وت
!تۆ بازرگان، قاچت دانێ
!تۆ مامۆستا، قاچت دانێ
!تۆ پارێزه‌ر، قاچت دانێ
!ئه‌فسه‌ر، سه‌رباز، جاسووس، جه‌للاد
!کوڕی باش و.. هه‌رچی و په‌رچی
هه‌ر هه‌مووتان یه‌ک له دوای یه‌ک
!قاچتان دانێن
که‌س نه‌ماوه
!هه‌ر خوا ماوه
له‌وەو دنیا دڵنیام، ئه‌ویش ئه‌نێرێ
،ئەنێرێ به شوێن کوردێکدا
پێڵاوه‌که‌ی بۆ بۆیاخکا
!ڕه‌نگه ئه‌و کوردەیش هه‌ر من بم
!ئای دایه‌ی گیان
ئه‌وه ئه‌بێ پێڵاوی خوا چه‌ند گه‌وره بێ!؟
ژماره چه‌ند له‌پێ بکا!؟
!ئای دایه‌ی گیان
ئه‌ی بۆ پاره؟
خوا چه‌ند ئه‌دا
!ئه‌بێ چه‌ند با
شام/ مارتی ۱۹۸۷”
―
!ئێواره بوو
حه‌مه بچکۆل"ی بۆیاخچی"
!سه‌ری ماندووی داخستبوو
له سووچێکی گۆڕه‌پانه گه‌وره‌که‌دا
له‌ناوه‌ندی دڵی "شام"دا
له‌سه‌ر کورسیه نزمه‌که‌ی خۆی دانیشتبوو
په‌یتا.. په‌یتا
وه‌کو فڵچه‌ی نێوان ده‌ستی
.جه‌سته‌ی له‌ڕی ڕائه‌ژه‌نی
حه‌مه بچکۆل"ی ئاواره، له‌به‌ر خۆوه"
:به ورته ورت، ئه‌مه‌ی ئه‌وت
!تۆ بازرگان، قاچت دانێ
!تۆ مامۆستا، قاچت دانێ
!تۆ پارێزه‌ر، قاچت دانێ
!ئه‌فسه‌ر، سه‌رباز، جاسووس، جه‌للاد
!کوڕی باش و.. هه‌رچی و په‌رچی
هه‌ر هه‌مووتان یه‌ک له دوای یه‌ک
!قاچتان دانێن
که‌س نه‌ماوه
!هه‌ر خوا ماوه
له‌وەو دنیا دڵنیام، ئه‌ویش ئه‌نێرێ
،ئەنێرێ به شوێن کوردێکدا
پێڵاوه‌که‌ی بۆ بۆیاخکا
!ڕه‌نگه ئه‌و کوردەیش هه‌ر من بم
!ئای دایه‌ی گیان
ئه‌وه ئه‌بێ پێڵاوی خوا چه‌ند گه‌وره بێ!؟
ژماره چه‌ند له‌پێ بکا!؟
!ئای دایه‌ی گیان
ئه‌ی بۆ پاره؟
خوا چه‌ند ئه‌دا
!ئه‌بێ چه‌ند با
شام/ مارتی ۱۹۸۷”
―
No comments have been added yet.
