هێمن موکریانی > Quotes > Quote > Felek liked it

هێمن موکریانی
“ماچی شیرین"

بە منداڵی لە لێوی ئاڵی تۆم ئەستاندووە ماچێ
بە پیریش لەززەتی ئەو ماچە شیرینەم لەبیر ناچێ

بە سەد دوکتور و دەرمان و پەرستار ناکرێ چارەی
کەسێک تیری مژۆڵی ئەو کچە کوردەی لە دڵ ڕاچێ

دەکا گیرۆدەتر پیرانی دڵتەڕ، ئەو کچە کوردەی
بچێتە مەکتەب و بسکی بە مۆدی تازە هەڵپاچێ

خەم و دەردی زەمانە پیری کردم، وشک و بێ زەوقم
کەشاعیر وشک وبێشۆر بوو لەناو خەڵکی دەبێ لاچێ

لە گۆشەی بێکەسیدا ئێستە وا دڵتەنگ و خەمبارم
نیە باکم ئەگەر ماڵم بە جارێکی بە قوڕدا چێ

بەشی کوردێکی زانا لەم وڵاتە مەینەت و دەردە
ئەوەی نەتویست بڵێ ڕەببی بە دەردی کوردی زانا چێ

لەناو بازاڕی ئەوڕۆکەی ئەدەبدا شیعری تۆ هێمن
وەکوو پووڵی چرووکە، هیچ ڕەواجێکی نیە، ناچێ”
― هێمن موکریانی

No comments have been added yet.