Goodreads helps you follow your favorite authors. Be the first to learn about new releases!
Start by following هەژار موکریانی.
Showing 1-6 of 6
“به کوردی دهژیم بهکوردی دهمرم
بهکوردی دیدهم وهرامی قهبرم
بهکوردی دیسان زیندوو دەبمهوه
لهو دنیاش بۆکورد تێھەڵدەچمەوە”
―
بهکوردی دیدهم وهرامی قهبرم
بهکوردی دیسان زیندوو دەبمهوه
لهو دنیاش بۆکورد تێھەڵدەچمەوە”
―
“با ئەوەش لە حەمەد بگێڕمەوە:
لە کەرکووک چووبووە چاخانەیەک، گوتبووی کەباب دەخۆم. ناردبوویان کەبابیان بۆ هێنابوو. کە خواردی و هەستا، بە خاوەنچاخانەکەی گوت:
ــ دەست خۆش
ــ یانی چی؟
ــ له وڵاتی ئێمە پیاو ئەگەر پووڵی نەبوو، دەڵێ دەست خۆش!
ــ جوابەکەی چییە؟
ــ سەر خۆش!
ــ بەو شەرتە سەر خۆش، هەموو ڕۆژ بێیەوە لام و «دەس خۆش، سەر خۆش» بکەین!”

“ماڵئاویی
گیانە مەودا کەمە، ئاسۆ سوورە
بیر نەبوورێتەوە، ڕێمان دوورە
وەختە لێڵایی لەبەر چاوم بڕەوێ
خێڵی شەو کۆچەرە، ڕۆژ دەردەکەوێ
بە هومێدم کە بە ڕۆژی ڕۆشن
تیشکی ئازادی خەمان داپۆشن
ئاشکرا ڕوو بە گوڵ و گوڵزاران
بێمەوە و بێمە دەس و ڕووی یاران
ئەی موکریان بە خودات دەسپێرم
یادگار وەرگرە ئەشکی سوێرم
بێ منیش خۆش بە مەکۆی بیرەوەریم
تۆ بەجێ هێشتنە هۆی کوێرەوەریم”
―
گیانە مەودا کەمە، ئاسۆ سوورە
بیر نەبوورێتەوە، ڕێمان دوورە
وەختە لێڵایی لەبەر چاوم بڕەوێ
خێڵی شەو کۆچەرە، ڕۆژ دەردەکەوێ
بە هومێدم کە بە ڕۆژی ڕۆشن
تیشکی ئازادی خەمان داپۆشن
ئاشکرا ڕوو بە گوڵ و گوڵزاران
بێمەوە و بێمە دەس و ڕووی یاران
ئەی موکریان بە خودات دەسپێرم
یادگار وەرگرە ئەشکی سوێرم
بێ منیش خۆش بە مەکۆی بیرەوەریم
تۆ بەجێ هێشتنە هۆی کوێرەوەریم”
―
“نە ڕەزیل و چرووک بە، نە دەست بڵاو. بابم دەیگوت: " دەوڵەمەندی خەسیس و فەقیری سەخی دەبێ هەردووکیان بۆ بابیان عاقڵ کرێن".
ئەگەر هەتە، ببەخشە، بەڵام بە ئەندازە. پاشەڕۆژت لەبەر چاوبێ؛ دنیا بێ ئیحتوبارە. ئەگەر بتوانی شتێكت پەزمەندە هەبێ بۆ لێ قەومان و نەداربوون . ئەگەر نیتە و فەقیری، چاو لەوانە مەکە زۆریان هەیە و زۆر خەرج دەکەن.
ئەو وردە نسحەتانەی من هەموو زیادین، کتێبی باش زۆر بخوێنەوە. بەتایبەتی لە بیرت نەچێ ئەدەبیات و نووسراوی ڕابردووان، لە هەموو بابەتێكەوە پڕن لە پەندی زۆر بە قیمەت؛ دەتوانی بەرنامەی ژیانی ئابڕوومەندانە لەوانە فێر بی و دەکاری بێنی.”
― چێشتی مجێور

“دەنگی زەنگی پێشەنگی کاروانی خۆڕانانی پاڵەوانانی کورد، لە درێژایی و پانایی ئەم زەمینە خڕ و پان و بەرینەدا زرینگایەوە و لە ناو هەموو دڵ و مێشکێکدا دەنگی دایەوە”
―
―
“هەرگا بیری زۆربەی کورد بگاتە ئەو قۆناغە کە بڕوای وابێ ئەویش وەک خەڵکی تر وایە و مافی ژیانی پێ رەوایە و شەندە لە مەندە کەمتر نیە و کۆیلەیی کردن شەرم و شورەییە،
هەرگیز نە خاینی خوێندەوار و نە جاشی نەخوێندەوارمان لێ پەیدا دەبێ و
نەش وەک مەلای خەتێ، لە خەت دەردەچێ”
―
هەرگیز نە خاینی خوێندەوار و نە جاشی نەخوێندەوارمان لێ پەیدا دەبێ و
نەش وەک مەلای خەتێ، لە خەت دەردەچێ”
―