Bachtyar Ali > Quotes > Quote > Simin liked it

Bachtyar Ali
“هەزار ساڵە پیاوان و ژنانی ئەم مەملەكەتە تەنیا بە خەیاڵ لەگەڵ یەكدا دەنوون ، لە دوورەوە حەز لە یەكتری دەكەن ، بە نهێنی عاشق دەبن ، وەك ڕاوكەر و ئاهو خۆیان لە یەكدی ئاشكراناكان ، نایانەوێت ئەمیان بە دڵێ ئەو بزانێت ، سەدە لە دوای سەدەیە خەیاڵی خنكاو لە كوچەو شەقام و ژوور و هەیوانی ئەم مەملەكەتەدا كۆدەبێتەوە ، سەدە لە دوای سەدە ئەو خۆگرتن و دڵخنكاندنە دەبێتە زانستێكی نهێنی قووڵ كە حەكیم و زانای خۆی دروستدەكات ، سەدە لە دوای سەدە كۆڵانەكانی ئێمە دەبێتە سەحنەی خەیاڵ ، سەر بەرماڵ و بەر میحرابەكانی ئەم نیشتمانە دەبێتە شانۆی ئاە و هەناسەی ئەوتۆ كە پاڵەوانی تراژیدیا یۆنانییەكان و خوداكانی ئۆڵەمپ نەیانبینیوە ...”
بەختیار عەلی

No comments have been added yet.