Goodreads helps you follow your favorite authors. Be the first to learn about new releases!
Start by following Bachtyar Ali.

Bachtyar Ali Bachtyar Ali > Quotes

 

 (?)
Quotes are added by the Goodreads community and are not verified by Goodreads. (Learn more)
Showing 1-30 of 115
“این ترسناک نیست که انسان برده باشد، وحشتناک آن‌ست که انسان برده ای خوشبخت باشد”
Bachtyar Ali
“خدا انسان را فرشته نیافریده
اما از او می‌خواهد که فرشته باشد!؟”
Bachtyar Ali, غەزەلنوس و باغەکانی خەیاڵ ‌ ‌
“اگر عاشق پرنده ای شده ای، بايد حاضر باشی مانند پرنده زندگی كنی”
Bachtyar Ali, Ewaray Parwana
“ڕەنگە پێتان سەیر بێت یەکێک هاوار لە دیوارەکان بکات بوەستێت؟ دیوارەکان گەورەترین ئافەتی سەر ئەم ئەستێرەیەن، پتر لە با دەجوڵێن و خێراتر لە شەپۆل دەڕۆن. ئاه ئەگەر دیوار نەبایە، شەرم نەدەبوو، شەرەف نەدەبوو، موڵک نەدەبوو، جەنگ نەدەبوو. لێمگەڕێن دەزانم ئەمە لۆژیکی پیاوێکی عاقڵ نییە، بەڵام ڕاستییەکی سادە و لەبیرکراوە، ئێمەی مرۆڤ بۆ ئەوەی تۆزێک باران لێماننەدات ئەو هەموو دەردەمان بۆخۆمان دروستکرد.”
Bachtyar Ali
tags: humor, war
“تنها در سرزمین من، عشق عبارت است از دختری زیباروی و پسری سرمایەدار”
بەختیار عەلی
“هۆی شەیدابوونی ژنێک
جوانیی پیاو نییه؛
پیاوێک هەمیشە جوانە
کاتێک
برینەکانی دڵی ژنێک
ماچ ئەکات...!”
بەختیار عەلی
“ھیچ شتێک لە پەیوەندی نێوان ( رێز و خۆشەویستی ) ئالۆزتر نیە .
رێز ھەندێک جار بنەمای خۆشەویستیە , ھەندێک جاریش دەیکوژێت .ھەندێک خۆشەویستی تەنھا لەگەل رێز دا دەژی , ھەندێک خۆشەویستیش تەواو لە دەرەوەی رێزدا دەژی و گەورە دەبی .
ھەندێ رێزیش ھەیە زۆر لە خۆشەویستی گەورەترە , زۆرجار کە رێز دەفرێت گەورە دەبێت دەبێت بە خۆشەویستی بەلام کەمجار خۆشەویستی کەدەروخێت دەبێتە رێز .”
Bachtyar Ali, کەشتی فریشتەکان
“ھەژاری زۆر شتت پێشکەش دەکات کە ھیچ ئادەمیزادێکی دیکە نایبینێت مرۆڤ کە خاوەنی ھیچ شتێکی ئەم دونیایە نەبوو , دەرگای ھەندێ دونیای تری لێدەکرێتەوە جێگای تر و بوونەوەری تر دەبینێت کە کەسانی تر نایبینین”
Bachtyar Ali, کەشتی فریشتەکان
“حەق نییە ئەوەندە بیرت بکەم
بەڵام
لە کوێدا حەق ماوە ...”
بەختیار عەلی
“قسمتی از سخنرانی بختیار علی در مراسم دریافت جایزه‌ی نلی زاکس آلمان

آنچه باعث می‌شود بیش از پیش به دریافت این جایزه ببالم، این است که این افتخار پیشتر نصیب نویسندگان بزرگی همچون الیاس کانتی، اریش فروم و میلان کوندرا شده است... نویسندگانی که من در چند دوره‌ی متفاوت از زندگی‌ام خواننده‌ی آثارشان بوده‌ام. اما مهم‌تر اینکه چنین جایزه‌ای را به عنوان نماد و اشاره‌ای معنادار می‌نگرم برای حمایت از ادبیات مشرق‌زمین. برایم مهم است همه بدانیم که نویسندگان شرقی و به‌ویژه نویسندگان کُرد در شرایط کاملاً متفاوتی رشد کرده‌اند و هنوز هم در همان شرایط متفاوت نفس می‌کشند و می‌نویسند.

جالب است بدانید و به این مسأله بیندیشید که در همین لحظه‌ای که من اینجا هستم و درباره‌ی ادبیات کُرد سخن می‌گویم، هنوز میلیون‌ها کُرد در سرتاسر جهان از خواندن و نوشتن به زبان مادری خود محرومند. از این‌رو جایزه‌ی نلی زاکس روزنه‌ی امیدی است برای همه‌ی ملت‌هایی که در تلاش برای پاسداری و نجات زبان مادری خود هستند”
Bachtyar Ali
“چ شتێک لە دونیادا لەوە خراپترە
تا هەتاهەتایە لە جەهەنەمدا بیت و ویقاری خۆشت تێکنەدەیت،
لە جەهەنەمدا بیت و خۆشت بەختەوەر نیشانبدەیت!”
بەختیار عەلی
“مرۆڤ لای من ھەمیشە ئەو مەخلوقە بێ مانایە یە کە ھەموو ژیانی لە سەیرکردن وتێرامان لەوانی دیدا بەھەدەردەدات ھێندەی لەوانی دی دەروانێت سەیری خۆی ناکات , گەر سەیری خۆشی بکات بۆ ئەوە سەیردەکات تا ببینێت ئەوانی دی چۆن دەیبینین ))”
Bachtyar Ali, کەشتی فریشتەکان
“گەنجە وردەواڵەفرۆشەکە کە چەندەها پارچە شیعری کلاسیکی لەبەربوو، کاریگەری ئەو شیعرانەش لە زمانیدا ڕەنگی دابووەوە، وەڵامیدەدایەوە: نا، نەسرەدینی بۆنخۆش، عەشق خەیاڵە... عەشق خەیاڵێکی سەیرە دەربارەی مەعشوق.”
Bachtyar Ali, Ewaray Parwana
tags: love
“تفەنگ بۆ تۆ،
جەنگ بۆ تۆ،
خۆر بۆ تۆ،
خودا بۆ تۆ،
بۆ منیش، خۆم...!”
بەختیار عەلی
“من دەزانم دونیای ڕاستەقینە ، لە دەرەوەی ئەتڵەسەکان و وێنەی ناو کتێبەکان چۆنە ، بەڵام دەمەوێت تێبگەم خەڵک چۆن دونیا دەبینێت . دونیا خۆی زۆر خۆش نیە ، بەڵام ژیان لەگەڵ ئەوانەدا کە دونیایان بینیوە ... دانیشتن لەگەڵ ئەواندا دڵم ئاسوودە دەکات ... من کچێکی نەخۆشم ، بابە ..... گەر بەرامبەر خۆم دڵرەق نەبم ناتوانم بژیم ...!”
بەختیار عەلی, کۆشکی باڵنده‌ غه‌مگینه‌کان
“بۆ ئەوەی بتوانی ئافرەتێک وا لێ بکەیت خۆشی بوێیت، پێویستە دوو سیفەتت تێدابێت‌؛
یەکەم بتوانی تووڕەی کەیت، دووەم بتوانی بیخەیتە پێکەنین.”
Bachtyar Ali
“زانست
ته‌نها بۆ ئه‌وه درووست بووه
مرۆڤ
سنوری نه‌زانینی خۆی بناسێت”
Bachtyar Ali
“خۆشەویستی لای جەلادەت وەک مۆسیقا بوو، وەک چۆن لە مۆسیقادا دواجار مرۆڤ نازانێت دەیەوێت بڵێت چی، لە خۆشەویستی ڕاستەقینەشدا مرۆڤ نازانێت دەیەوێت بڵێت چی.

کێشەکە هەر بێتوانایی زمان و کەم قودرەتی وشە نەبوو لە تەعبیرکردندا، بەڵکوو ئەوە بوو کە دواجار خۆشەویستی ڕاستەقینە وەک مۆسیقا ئامانجێکی نییە، تەفسیرێکی نییە بۆ لێرەیە و چی دەوێت، کە توانی تێبگات چی دەوێت، لەوە دەکەوێت خۆشەویستی بێت، کە ڕوخسارێکی نەگۆڕ و تەفسیرێکی کۆتایی وەرگرت ئیتر دەمرێت.

خۆشەویستی ئەوەیە کە شادومانی بە بوونی ئەم مرۆڤە لەسەر زەوی، شادومانییەک هیچ مەبەستێکی لەپشت نییە، عاشقێکی ڕاستەقینە یەکێکی خۆشناوێت لەبەر ئەوەی جوانە، بەویقارە، ئەفسوناوییە، بەڕەوشتە، بەمەکرە یان هەر سیفەتێکی بێ مانای تر. بەڵکوو لەبەر ئەوەی ئەوە تەنیا ڕێگایە بیر لە هیچ غایەتێک نەکاتەوە”
Bachtyar Ali, شاری مۆسیقارە سپیەکان
“پەریزادەی سەر بەحر و بەڕ
ئەی کیژی خەیاڵ و خەتەر
هەڵگری موعجیزەی عەشق
زادەی ناو گوڵدانی قەدەر
دڵت غەمگین و موسافیر
نیگات پڕە لە ئەشکی تەڕ
غەزەڵ بتپارێزێت لە بەد
خەیاڵ بتپارێزێت لە شەڕ”
بەختیار عەلی
“(( یەکێک لە کێشە ھەرە گەورەکانی پیاوانی ئەمنیەت ئەوەیە روو لە ھەر جێگایەک بکەن لە شوێنێکی سروشتی و پر ژیانەوە دەیگۆرن بۆ شانۆیەکی پر نمایش , ھیچ کەس وەک پیاوانی ئاسایش مرۆڤانی دی ناگۆرن بۆ ئەکتەر”
Bachtyar Ali, کەشتی فریشتەکان
“...چی دەبێت
ئێوارەیەکی هەینی
شەقامەکان بۆ من تۆ
چۆڵ بن؟”
بەختیار عەلی
“‌ژن تاکە مەخلوقێکە دەتوانێت یان پیاو فێری فڕین بکات یا فڕینی لەبیر بەرێتەوە...”
Bachtyar Ali
“شەڕەف، لە کۆمەڵگای ئێمەدا تەنیا جەستەی ژنە،
بەرتیل و درۆ و دزی و فێڵ و گەندەڵی و خەیانەتی پیاوان پەیوەندی بە شەڕەفەوە نییە.!!!”
بەختیار عەلی
“In the beginning, science is a thing imagined; in the beginning, war is a thing imagined; in the beginning, love is a thing imagined; in the beginning, even God is a thing imagined. There is nothing that has not first been imagined. Even before there are words, there is imagination.”
Bakhtiyar Ali, I Stared at the Night of the City
“‌کەس هەست بە کەس ناکات، خۆر لەبەر ئێمە دەسووتێت
ئێمە مانگمان پێ جوانترە....!”
Bachtyar Ali
“* (( تاکە سەرمایەک کە کۆیکردبۆوە ھەژاری بوو کە دوو شتی گەورەی پێبەخشیبوو ئازادی و نا ئومێدی ))”
Bachtyar Ali, کەشتی فریشتەکان
“من له هیچه‌وه هاتبووم و بووبوومه‌وه به‌هیچ”
Bachtyar Ali
“ئەوە ترسناک نییە مرۆڤ کۆیلە بێت، ئەوە ترسناکە مرۆڤ کۆیلەیەکی بەختەوەر بێت”
Bachtyar Ali, کەشتی فریشتەکان
“کتێب تەنیا زیندانە مرۆڤ لێیدەرناچێت”
Bachtyar Ali
“I stand quietly on the beach. My silence shields me from faraway waves that smell of sunken ships. My silence shelters me from distant boats chasing enemies and protects me from the cold night wind seeking drunkards. I sit on a sandy beach and my silence hides me from the stars.”
Bachtyar Ali

« previous 1 3 4
All Quotes | Add A Quote
The Last Pomegranate Tree The Last Pomegranate Tree
2,123 ratings
Open Preview