Diyar Ahmed’s Reviews > ئەو ڕۆژانەی نیشتمان هی هەموان بوو > Status Update
Diyar Ahmed
is on page 69 of 418
کەوێڵ
ڕەهێڵە و با
سەری بۆرانپێچیان کردین بە کەوێڵێکی لاڕێدا
پشتی کەوێڵ
وەک بەری دەستی زبری خاوەنەکەی پڕ شەقارە و
لەگەڵ هەر ڕێژنە بارانێکی تووڕەدا
چەند دڵۆپێک دەتکێنەخوار
دڵۆپەکان، یەک نین... دە نین... نازانم نا
هێندە زۆرن بە منی تەزیو نایەنە ژمار
بەڵام ئەوەی کە دەیزانم لێم تێکناچێ
هەر دڵۆپێ دێتە خوارێ، تۆیەکی تیای
ئای چەند خۆشە کە دەتبینم
تۆش وەکو من، ئا بەم شەوە عەشقی چیای
کەوێڵ: ژووری گڵین لە ناو ڕەز و باخدا
— Apr 01, 2018 01:34PM
ڕەهێڵە و با
سەری بۆرانپێچیان کردین بە کەوێڵێکی لاڕێدا
پشتی کەوێڵ
وەک بەری دەستی زبری خاوەنەکەی پڕ شەقارە و
لەگەڵ هەر ڕێژنە بارانێکی تووڕەدا
چەند دڵۆپێک دەتکێنەخوار
دڵۆپەکان، یەک نین... دە نین... نازانم نا
هێندە زۆرن بە منی تەزیو نایەنە ژمار
بەڵام ئەوەی کە دەیزانم لێم تێکناچێ
هەر دڵۆپێ دێتە خوارێ، تۆیەکی تیای
ئای چەند خۆشە کە دەتبینم
تۆش وەکو من، ئا بەم شەوە عەشقی چیای
کەوێڵ: ژووری گڵین لە ناو ڕەز و باخدا
Like flag

