Fatema Azo > Fatema's Quotes

Showing 1-16 of 16
sort by

  • #1
    احمد شاملو
    “راست است که صاحبان دل های حساس نمی میرند...بی هنگام ناپدید میشوند”
    احمد شاملو / Ahmad Shamloo

  • #2
    Bachtyar Ali
    “شەڕەف، لە کۆمەڵگای ئێمەدا تەنیا جەستەی ژنە،
    بەرتیل و درۆ و دزی و فێڵ و گەندەڵی و خەیانەتی پیاوان پەیوەندی بە شەڕەفەوە نییە.!!!”
    بەختیار عەلی

  • #3
    عباس معروفی
    “تۆ دەزانیت
    تەنانەت
    گەر لەلایشم بیت،
    دیسانەوە بیرت دەکەم...
    ئێستا
    بزانە نەبوونت،
    چی لەمن دەکات...!”
    عباس معروفی

  • #4
    Bachtyar Ali
    “حەق نییە ئەوەندە بیرت بکەم
    بەڵام
    لە کوێدا حەق ماوە ...”
    بەختیار عەلی

  • #5
    Yılmaz Güney
    “بەوەدا دەزانم کورد گەورەیە، هەموو دنیا دوژمنییەتی”
    Yılmaz Güney

  • #6
    Martin Luther King Jr.
    “من بارها کلمه «صبر کنيد» را شنيده‌ام
    اين «صبر» تقريبا به معنای «هرگز» است
    آنانکه اجرای عدالت را بارها به تاخیر انداختند قصد تحقق آنرا ندارند!”
    Martin Luther King Jr.

  • #7
    هەژار موکریانی
    “با ئەوەش لە حەمەد بگێڕمەوە:
    لە کەرکووک چووبووە چاخانەیەک، گوتبووی کەباب دەخۆم. ناردبوویان کەبابیان بۆ هێنابوو. کە خواردی و هەستا، بە خاوەن‌چاخانەکەی گوت:
    ــ دەست خۆش
    ــ یانی چی؟
    ــ له وڵاتی ئێمە پیاو ئەگەر پووڵی نەبوو، دەڵێ دەست خۆش!
    ــ جوابەکەی چییە؟
    ــ سەر خۆش!
    ــ بەو شەرتە سەر خۆش، هەموو ڕۆژ بێیەوە لام و «دەس خۆش، سەر خۆش» بکەین!”
    هەژار موکریانی

  • #8
    Abdulla Pashew
    “بیری من و قیبلەنما
    وەکوو یەکن....
    ڕوو دەکه‌مه هه‌ر جێیه‌کی
    ئه‌م جیهانه،
    ڕووی میلی ئه‌و ته‌نیا
    به‌رەو کوردستانە”
    (Ebdulla peşêw)عەبدوڵڵا په‌شێو

  • #9
    هێمن موکریانی
    “قەرار بوو بێی لەگەڵ خۆت شادی بێنی
    نەهاتی گەرچی پێت دابووم بەڵێنی
    لەناو کورددا نەبوو پەیمان شکاندن
    لە کوێ فێر بووی گوڵم پەیمانشکێنی”
    هێمن موکریانی

  • #10
    Gabriel García Márquez
    “بەرەبەیان، دوای دادگایەکی نیزامیی کورت، ئارکادیۆ لە بەرامبەر دیواری گۆڕستان گوللـەباران کرا. لە دوو ساعەتی دواییی تەمەنی نەیدەتوانی بزانێ ترسێک کە لە مناڵییەوە ناڕەحەتی کردبوو بۆچی نەماوە.

    کاتێک بۆ ئاخرین جار لەگەڵ حیسابی ژیان ڕووبەڕوو بوو تازە تێگەیشت ئەو کەسانەی کە لە هەمووکەس زۆرتر ڕکی لێیان بوو، لە هەمووکەس زۆرتری خۆشویستوون.”
    Gabriel García Márquez

  • #11
    Latif Halmat
    “جا ڕەشەبا چی لە دەس دێ؟
    ئەگەر دارەکان بشکێنێ
    خۆڕەگەکان ھەر دەمێنێ
    گەر چراکان بخنکێنێ
    خۆر دەمێنێ”
    لەتیف هەڵمەت

  • #12
    Latif Halmat
    “من فەرهادم ،
    بەڵام دڵدارەکەم شیرین نیە
    دڵدارەکەم وڵاتەکەمە، وڵاتەکەم.

    من فەرهادم،
    بەڵام ئەمجارە بیستون هەڵناکوڵم
    نەخشەی زەوی دەگۆڕم
    نەخشەی زەوی”
    لەتیف هەڵمەت

  • #13
    Sherzad Hassan
    “خەون نەبووایه
    مرۆڤ بەدەم خەم و قەهر و
    ئارەزووە خنکاوەکانی خۆیەوە دەمرد.”
    شێرزاد حەسەن

  • #14
    Abdullah Öcalan
    “کوردبوون تاڵە،
    ڕاکردن لێی نامەردییە”
    Abdullah Öcalan

  • #15
    Søren Kierkegaard
    “Who tricked me into this whole thing and leaves me standing here? Who am I? How did I get into the world? Why was I not asked about it, why was I not informed of the rules and regulations and just thrust into the ranks as if I had been bought from a peddling shanghaier of human beings? How did I get involved in the big enterprise called actuality? Why should I be involved? Isn’t it a matter of choice? If I am compelled to be involved, where is the manager-I have something to say about this. Is there no manager? To whom shall I make my complaint?”
    Søren Kierkegaard, Repetition

  • #16
    Bachtyar Ali
    “‌ژن تاکە مەخلوقێکە دەتوانێت یان پیاو فێری فڕین بکات یا فڕینی لەبیر بەرێتەوە...”
    Bachtyar Ali



Rss