“دوو مرۆڤ کە لەگەڵ یەکدا نەگونجان ناگونجێن، ئەوە گوناهی هیچ کەسێکی تێدا نییە، هەتا گوناهی خۆشیانی تێدانییە، ئینسان وا دروستبووە، ئەمە پەوەندی بە جوانی و ناشرینی، بەهێزی و بێهێزی، گەنجی و پیرییەوە نییە، کیمیایەک هەیە کارلێک ناکاو تەواو. ئەوە موسیبەتی بەشەرە، سەرەتا یەک هەڵدەبژێرن، یەکیان خۆشدەوێت، بێ ئەوەی لێک تێگەیشتبێتن، دوایش دەکەونە بردەبارانی یەک، ئەوە ئینسانە.”
―
Bachtyar Ali,
کەشتی فریشتەکان